سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان به‌ یه‌ك تیم بانگه‌شه‌ ده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم

ئەندامێكی لیژنەی باڵای ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت” لیژنەی راگەیاندن لە لیژنەی باڵای ریفراندۆمدا ئامادەکاری کردووە بۆ بانگەشەی ریفراندۆم و هێزە سیاسییەکان و کوردستانیان بە یەک تیم بانگەشەی ریفراندۆم دەکەن، له‌ رۆژانی بانگه‌شه‌كدرن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌.

 

له‌و باریه‌وه‌ (عبدوڵا وه‌رتێ) ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق رایگه‌یاندوه‌” ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین رۆژی ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆمه‌ب ۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان كه‌ پاڵپشتن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به‌ یه‌ك تیم و یه‌ك ده‌ست بانگه‌شه‌ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و پرۆسه‌ گرنگ و گه‌وره‌یه‌، به‌هاوبه‌شی كۆمه‌ڵیك چالاكی گه‌وره‌ و مێژووی سازده‌ده‌ین.

بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ش، وه‌رتی گوتی” لیژنەی راگەیاندن لە لیژنەی باڵای ریفراندۆمدا دەست بەکاربووە و ئەوان بەکاری بانگەشەی ریفراندۆم ھەڵدەستن و ئامادەکاری تەواوکراوە لە بواری راگەیاندن و دیپلۆماسی و جەماوەری بۆ دەستپێکردنی بانگەشی ریفراندۆم، له‌ ئێستاشدا حزبە سیاسیەکانیش پێکڕا خۆیان بۆ ھەڵمەتی ریفراندۆم یەکلایی دەکەنەوە.

له‌ كۆتاییدا وەرتێ ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه‌” كه‌ ریفراندۆم  ئەمە پرسێکی نیشتیمانی و نەتەوەییە ھێزە سیاسییەکان و کوردستانیان بە یەکتیم بانگەشە دەکەن و خەڵک ھوشیار دەکەنەوە کە ئەمە ئەرکی ھەموو ھێزە سیاسییەکانە و کێبرکێی تێدا نییە و پێکەوە کاری بۆ دەکەن.

Back to top button