هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانی موصڵ دوا ده‌كه‌ن مالیكی به سیفه‌تی تاوانباری جه‌نگ و هەڵکردنی فیتنەی تائیفی دادگایی بكرێت.
له راگه‌یاندراوێكی گوتەبێژی هۆزە عەرەبەکانی مووسڵ داوادەکەن کە (نوری مالیکی) جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی كوتله‌ی ده‌وله‌تی یاسا له په‌رله‌مانی عێراق،بە سیفەتی تاوانباری جەنگ دادگایی بکرێت.
(موزاحم ئەلحویت) گوتەبێژی ھۆزەعەرەبەکانی مووسڵ لەراگەیندراوێکدا کە وێنەیەکی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه تێیدا هاتووه” دوای ئاشکرابوونی راستییەکان لەبارەی بوونی رێککەوتن لە نێوان (مالیکی ) و حزبوڵڵای لوبنانی و رێکخراوی تیرۆریستی داعش، وەک ھۆزەعەرەبەکان داوای دادگایکردنی (مالیکی) دەکەین، چونکە ئەو بەرپرسیاربووە لە رادەستکردنی پارێزگاکانی سوونییەکان و هەماهەنگی لەگەڵ داعش کردووە کە بووە هۆی ئەو تاوانانەی بەرانبەر بە کوردانی ئێزدی و سوونە و هەموو ئاینەکانی دی و پێکهاتەکانی دیکە کران، ئەمڕۆ لەبەرچاوی جیهان ئاشکرایە کە (مالیکی) دەستی لەهەموو ئەو تاوانانەدا هەیە و رێککەوتنی لەگەڵ داعشدا هەیە.
لە راگەیاندراوی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی موسصڵ ئه‌وه‌ش هاتووه” كه هۆزەعەرەبەکانی موصڵ داوا لە دادگایی نێودەوڵەتیی دەکەن کە دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ (مالیکی) بکرێتەوە بە سیفەتی تاوانباری جەنگ و هەڵکردنی فیتنەی تائیفی دادگایی بکرێ، ئێمە بێدەنگ نابین بەرانبەر مافی پێکهاتەکان بەتایبەت عەرەبی سوونە و سکاڵای فەرمیش لەسەر (مالیکی) لە دادگایی نێودەوڵەتی تۆماردەکەین کە وەک داعشێک مامەڵەی لەگەڵدا بکرێ.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه” له سه‌ره‌تایی هاتنی داعش و راده‌ستكردنی شاری موصڵ و به‌شێكی تر له شار‌و شارۆچكه‌كانی عێراق به تیرۆریستانی داعش و پاش شگستی گه‌وره‌ی سوپای عێراق له ژیر ده‌ستی داعش، ئه‌وكاتیش هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه سونیه‌كان مالیكیان تۆ مه‌تبار كرد، به تاوانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ داعش به‌ڵام كه‌س نه‌بوو گوێیان لێبگرێت.