نادرێ نادرۆڤ: رووسیا و ئه‌مریكا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیراده و ئه‌نجامی ریفراندۆم ده‌كه‌ن
(نادرێ نادرۆف) پرۆفیسۆر و گەورەڕۆشنبیری کوردانی سۆڤیێتی پێشوو سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق رایدهگهێنێت”، ئێستا جیهان بووه‌تە پاڵپشت و پشتیوانی هەرێمی کوردستان و، دوو گەلانی گەورەی جیهانیش مامەڵە لەگەڵ ئیرادەی گەلان دەکەن ئەویش رووسیا و ئەمریکان.
پرۆفیسۆر (نادرێ نادرۆف)، سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی (PDK) ی راگه‌یاندوه”له زمانی دیبلۆماسی ووڵاتانی جیهانه‌وه دیاره كه دژ به پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق نین، بۆچوونی ئه‌وانیش دیاره له‌و باره كه درووستبوونی ده‌وله‌تێكی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر كوردستان بوو كه توانی پێگه و سه‌نگی داعش تیكبشكێنێت،پاش ئه‌وه‌ش كوردستان وه‌كو سمبولی به‌رگریكردن له مرۆڤایه‌تی ناسراوه له جیهان.
نادرۆڤ ئه‌وه‌شی باسكردووه” كه ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ندێك له ووڵاتان كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به گونجاو نه‌زانن ئه‌وه واتای ئه‌وه نیه، دژ به ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی عێراقن،چونكه به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه یه‌كلای بوه‌ته‌وه كه گه‌لی كوردستان بڕیاریان داوه سه‌ربه‌خۆبن و ریفراندۆم ئه‌نجامده‌ده‌ن، بۆیه ووڵاتان له كۆتادا له‌گه‌ڵ ئیراده و ئه‌نجام قسه و مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
له ماینه‌ی لێدوانه‌كه‌ی ئه‌و گه‌وره رۆشنبیرهشدا ئه‌وه‌ی گوتوه” كه هه‌میشه سه‌رۆك بارزانی چۆن له رابردوو گوتوویه‌تی كه ئێمه نامانه‌وێت ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی دابمه‌زرێنین،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردستان مه‌ڵبه‌ندی پیكه‌وه ژیانی سه‌رجه‌م ئاین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان و هه‌موومان هاوبه‌ش و هاوكارین پێكه‌وه له به‌ڕیوه‌بردنی ئێستا و ئاینده‌مان، ئه‌مه‌ش بۆ جیهان مانایه‌كی زۆر گه‌وره‌یی هه‌یه، زۆر به گه‌وره‌یی سه‌یری ئه‌م هه‌ڵوێسته و كوردستانیش ده‌كرێ،هیواداریشین ئەم دەوڵەتە ببێتە ماڵی تەواوی کوردان، چونکە زیاتر لە 50 ملیۆن کورد چاوەڕیی دەوڵەتی کوردستانە.”