بۆمبێكی چێندراوی تیرۆریستانی داعش به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌قیه‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/10/bapala1-1-1.png)
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنوری خانه‌قین جه‌له‌ولا،سی پێشمه‌رگه بریندرا بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) ئه‌مڕۆ له میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر، له نێوان هه‌ردوو گوندی (تبج و بایز) بۆمبێك به‌هیزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌قیونه‌ته‌وه له كاتیكدا هێزه‌كه‌ی پێشمه‌رگه سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی سنوره‌كه بوون، به‌پێی زانیارییه‌كانیش برینی یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كان سه‌خته و له ئێستادا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” ماویه‌ك ده‌بێت پاش شكستی تیرۆریستانی داعش له شاری موصڵ و ناوچه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر، نزیك بوونه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه، له سنوری میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر، جموجۆلی تیرۆریستانی داعش زیاتر بووه، به‌لام بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشیدان.