وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دژی هێرشكردنه‌ سه‌ر موسڵمانی بۆرما به‌ توندی به‌ده‌نگ هات

وەزارە‌تی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئیدانەی كارە نامرۆڤایه‌تییه‌كانی بۆرما دەكات لەبەرامبەر ئەو پێشلكارییانەی كەبەرامبەر بە موسڵمانانی رۆهینگا ئەنجام دەدرێت.

وەزارە‌تی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا كەكۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌تووه‌ و تێیدا هاتووه‌” ھاوخەمی خۆمان رادەگەیەنین و نارەزایی دەردەبڕین بەرامبەر ئەو كارە دڕندانەی كە دژی موسڵمانانی رۆهینگیا لە بۆرما دەكرێت، كە بووەتە جێگەی نیگەرانی ھاونیشتمانیانی ھەرێمی كوردستان بەتایبەتی و موسڵمانانی جیهان بە گشتی، كە ئەم ڕەفتارانە بەرامبەر میللەتە چەوساوەكان دەكرێت كە دورە لە گشت بەھا مرۆڤایەتییەكان و دە‌بێت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ شكاندنی ئەو بێدەنگییە و چارەسەركردنی كێشەی ئەم میللەتە ستەملێكراوە بە ئەركی خۆی هەڵبستێت”.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌”  بەپێی راپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكان سوپای میانمار بە بیانوی شەڕی دژ بە تیرۆر هێرشی كردۆتە سەر موسڵمانانی ئەم وڵاتەو 400 كەسی لە هەفتەی ڕابردوودا كوشتووەو نزیكەی 40 هەزار موسڵمانی ڕۆهنگیایی ئاوارەی سەر سنوورەكانی بەنگلادیش بوونە.

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

 

Back to top button