له باشماخه‌وه 48 ته‌نكه‌ری تری به‌نزینی كوالیتی خراپ ره‌وانه‌ی ئێران كرایه‌وه
بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سنوری باشماخ له باره‌ی ناردنه‌وه‌ی 48 ته‌نكه‌ری به‌نزین كوالیتی خراپ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه رایدهگهێنێت” ڕایدەگەیەنێت” دوێنێ دووشه‌ممه، 48 ته‌نكه‌ری به‌نزین كه كوالیتیان خراپ بوو ره‌وانه‌ی ئێران كرانه‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سنوری باشماخ لەڕاگەیەنرداوێكدا كەكۆپیهكی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه و تێیدا هاتووه”كه دوێنێ دووشه‌ممه 4/9/2017، 48 تانكەر بەزینی كوالێتی نزم گەڕێندراوەتەوە خاكی ئێران و هۆكاری گەڕانەوەی ئەو تانكەرە بەنزینانە ئەوەبووە كە لە پشكنین دەرنەچوون و بەپێی ئەو كوالێتییە نەبوون كەوەزارەتی سامانە سروشتیەكان دیاری كردوون بۆهاوردەكردنی بەنزین بۆهەرێمی كوردستان”.
جێگای ئاماژەبۆكردنە لەمانگی ڕابردوودا نزیكەی 200 تەنكەر بەنزینی كواڵێتی خراپ ڕەوانەی ئێران ركاوەتەوە تاوه‌كو ئێستاش هێنانی به‌نزینی كوالیتی خراپ له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌رمایه‌دار و خاوه‌ن كۆمپانیایه‌ك به‌رده‌وامی هه‌یه و هیچ رێگرییه‌كی ئه‌وتۆ نیه له‌به‌رده‌میان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه.