حزبی دیموكرات لهسهر رووداوهكهی بانه هاته سهرخهت
له راگهیاندراوێكدا، دهفتهری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لهسهر خۆپێشاندانهكهی بانه، رووبهروو بوونهوهی خۆپێشاندانهكهی بانه، رایگهیاند”سەركوت و كوشتاری سیستماتیك وبە بەرنامەی كاسبكارانی شار وگوندە سنووری یەكانی كوردستان لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە،بە درێژایی چەند دەیەی رابردوو بەشێكی دانەبڕاوە بووە لە سیاسەتی ئەم رێژیمە ورۆژ لە دوای رۆژ پەرە دەستێنێ و گیانی خەڵكی زەحمەتكێش و كاسبكاری كردووەتە ئامانج.
ههر له راگهیاندراوهكهی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێراندا هاتووه”تەنیا لە ماوەی كەمتر لە ساڵێكدا بە دەیان كاسب كار بوونەتە قوربانیی سیاسەتی سەركوت وبە هەژاری هێشتنەوەی خەڵكی كوردستان لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.لە درێژەی رەوتی كوشتار و پەلاماردانی كاسبكارانی ناوچە سنووریەكانی كوردستان،رێكەوتی ١٣ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی ،دوو كاسبكار بە ناوەكانی قادر بارامی ،تەمەن ٤٥ ساڵە خەڵكی وزمەڵە و حەیدەر فەرەجی ،تەمەن ٢١ سالە خەڵكی گوندی شەشەی سەر بە شاری بانە گیانیان لێ ئەستێندرا.
حدكا راشی دهگهیێنێت” بەرامبەر بەم تاوانەی رێژیمی كۆماری ئیسلامی، خەڵكی بە هەڵوێست و وەزاڵەهاتووی شاری بانە و دەورووبەری كە پێشتریش بەرەنگاری زوڵم و زۆرداری و سەركوتی هێزەكانی رێژیم بوونەتەوە،دژكردەوەیان لە خۆیان نیشان دا و رۆژی رابردوو و ئەمرۆ(١٣ و ١٤ی خەرمانان) نارەزایەتیی جەماوەریان رێكخست و لە كۆبوونەوەیەكی بەریندا وبە هەڵوێستێكی ئازایانە پۆپەی دەسەڵاتی رێژیمیان لە شاری بانە دایە بەر پەلامار و بنكەی فەرمانداریی شارەكەیان كردە ئامانج.لە لایەكی دیكەشەوە بە داخستنی دوكان وبازاڕ ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بەم رووداوە دڵتەزێنە دەربڕی.
ههروهك له راگهیاندراوهكهدا هاتووه” جێی ئاماژەیە كە شەڕ و تێكهەڵچوون لە نێوان هێزە سەركوتكەرەكانی رێژیم و جەماوەری بوێری شارەكە تا كاتی ئامادەكردنی ئەم راگەیەندراوە بەردەوامە .بە پێی زانیاریەكان رێژیمی هێزێكی زۆری لە شارەكانی دەوروبەری رەوانەی شارەكە كردووە وحكومەت نیزامی بە تەواوی زاڵە و ژمارەیەك لە خۆپیشاندەرانیش دەستگیر كراون.
دیموكراتی بهتووندی ئیدانهی رووبهروو بوونهوهی خۆپێشاندانی بانه دهكات و راشی دهگهێنێت” وێڕای مەحكووم كردنی كردەوە دژی گەلیەكانی رێژیم لە كوردستان بەرامبەر بە كاسب كارانی كورد، ئەم حەرەكەتە ئازایانەیەی ئەمڕۆ و دوێنێ خەڵكی بەهەڵوێستی شاری بانە و دەوروبەری بەرز دەنرخێنن، داواكارین سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگای كوردستان، یەكڕیز و هاوهەڵوێست دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ حەرەكەتی لەم چەشنە و بە هاوخەباتی و یەكگرتووییەكی زیاترەوە بەرەنگاری كردار و سیاسەتی سەركوتكارانەی رێژیم ببنەوە.
له كۆتایی راگهیاندراوهكهشدا هاتووه” پشتیوانی خۆمان بۆ ئەم حەرەكەتە بوێرانە و شۆڕشگێڕانەیەی خەڵكی شاری بانە و دەورووبەری رادەگەیەنێن ،حەرەكەتێك كە بە هێمای گرێدانی خەباتی شار وشاخ ئەژمار دەكرێ.