گۆڕان داوایی دواخستنی ریفراندۆمی كردووه له‌یه‌كێتی و په‌رله‌مانیش كارا ناكاته‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 5ی 9ی 2017 سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی ( گۆڕان و یه‌كێتی) له‌سه‌ر پرسی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه به‌لێنی دابوو، په‌رله‌مان به‌بێ مه‌رج كارا بكرێته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خۆی داوا له‌گۆڕان كرد كه مه‌رجه‌كانی سه‌ر كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵگیراوه، به‌ڵام گۆڕان پاشه‌كشه ده‌كات له كارا كردنه‌وه‌ی په‌ره‌له‌مان و مه‌رج ده‌خاته‌وه سه‌ر كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی پێهاتووه، گۆڕان داواكاریه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی مزایه‌ده‌ی سیاسی بووه بۆ كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌لێت گۆڕان به‌ئێمه‌ی گوتووه ئه‌وان بهڵایانهوهی گرینگ نیه مه‌رجی له‌سه‌ر كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵگیرابێت له‌لایان پارتی و زه‌مانه‌تیش هه‌بێت بۆ په‌رله‌مان، ئه‌وان به روونی به یه‌كێتیان گوتووه كه ده‌بێت ریفراندۆم دوابخرێت و په‌رله‌مانیش كارا نه‌كرێته‌وه تا هه‌لبژاردن بكرێت”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به سه‌ركردایه‌تی گۆڕانیان گوتووه، كه ئه‌وان به ئاراسته‌ی مه‌رج هه‌ڵگرتن له‌سه‌ر په‌رله‌مان به‌ڵێنیان به جه‌ماوه‌ری خۆیان داوه، به‌بێ كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌چنه ناو پرسی ریفراندۆم بۆیه ناچار ده‌بن، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه، ده‌لێت مه‌به‌ستی گۆڕان له كارا نه‌كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی روون بۆته‌وه، كه هه‌م ده‌یانه‌وێت شكه‌ست به‌یه‌كێتی بهێنن هه‌م هه‌ره‌س به ریفراندۆم بهێنن، بۆیه ده‌بێت یه‌كێتی بڕیاری یهكڵاكهرهوهی خۆی بدات”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی یه‌كێتی گوتیشی گۆڕان مه‌رجه‌كانی بریتی بوونه، له شه‌فافكردنی دۆسیه‌ی نه‌وت و هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه، دواخستنی ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیدا، كه ئه‌مانه هه‌مووی مزایه‌ده‌ی سیاسیه، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌و هه‌موو شته‌ی پێبكرابایه بۆ وه‌ك ملوانكه‌یه‌كی زێر له‌ملی گۆڕانی ده‌خست، یه‌كێتی كار بۆ به‌جێبه‌جێكردنی ده‌كات، نه‌ك له شوێنێك دا‌نیشێت و قاچ له‌سه‌ر قاچ هه‌موو شتێك بۆ دروست بكرێت و دوای خۆی بكاته خاوه‌نی ئه‌مه له‌مێژووی سیاسه‌تدا جیهانی دا هیچ نموونه‌یه‌كی نه‌بووه، بۆیه یه‌كێتی گه‌یشتۆته باوه‌رێكی زۆر كه گۆڕان ته‌نها مزایه‌ده و كات ده‌كوژێت، ئامانجه‌ی شكاندنی هێزه‌كانی تره”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وه‌ی له‌گۆڕان به‌دی كردووه، كه گۆڕان به‌ره‌و بایكۆتی ریفراندۆم هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه پاش ماوه‌یه‌كی تر بانگه‌شه‌ی بایكۆت ده‌ست پێ بكات”.