له‌سه‌ر كوشتنی كۆڵبه‌رانی كورد له‌لایان رژێمی ئێران نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاته سه‌رخه‌ت
له‌سه‌ر كوشتنی به‌رده‌وامی كۆڵبه‌رانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی سوپای پاسداران، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاته سه‌ر خه‌ت، له‌و باره‌یه‌وه، ریپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای راگرتنی كوشتنی كۆڵبەرانی كورد لە ئێران دەكات”.
له‌و باره‌یه‌وه، ئەسما جەھانگیر، ریپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران لە دوا راپۆرتیدا دەڵێ، دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لە پێشێلكردنی مافی نەتەوەكان و تەنیا لە پێنج مانگی یەكەمی ساڵی 2017، زیاتر لە 30 كۆڵبەری كورد بە گوللـه‌ی راستەوخۆی ھێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژراون و 90 كۆڵبەری دیكەش برینداركراون.
ریپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەیدا داوا لە ئێران دەكات، كوشتنی كۆڵبەرانی كورد رابگرێ و كۆتایی بە زیندانی و ئەشكەنجە و سەركوتکردنی نەتەوەكانی ئێران بهێنێت.