فەرماندەی هێزی بەسیج:ئەمریکا مەبەستی ڕوخاندنمانە

 
دوای داواکاری ئەمریکیەکان بۆ پشکنینی پێگە سەربازیەکانی ئێران،دەسەڵاتدارانی ئێرانی لەو لێدوانە توڕەو نیگەران بوون جگە لە وەزارەتی دەرەوە،سەرکردە سەربازیەکانیش وەڵامی ئەمریکایان دایەوە.
 
لە دواین کاردانەوەدا فەرماندەی هێزە میلیشیاکانی بەسیج غولام حوسەین بە توندی ڕەخنەی لەو داوایە گرت و ئەوەی خستەڕوو کە ئەمریکا لە داوای پشکنینی پێگە سەربازیەکانی ئێران مەبەستی ڕوخاندنی ڕژێمی ئێرانە نەک ڕێگری لە دروست کردنی چەکی ئەتۆمی.
 
هاوکات ئەوبەرپرسە ڕایگەیاند ئێران هەرگیز ڕێ بە وەها کارێک نادات و ئەوە هێڵی سورەو قابیلی قبوڵ نیە.
 
Back to top button