هێزی پێشمه‌رگه: پیلانێكی مه‌ترسیدار بۆ ناوزڕاندنی هێزی پێشمەرگە ئاشكرا ده‌كات
ماوه‌یه‌كه له چه‌ند كه‌ناڵێكی شۆڤینی عه‌ره‌بی و چه‌ند كه‌ناڵێكی ناوه‌خۆی گوماناوی هه‌وڵده‌ده‌ن كه ناوی هێزی پێشمه‌رگه ناشرین بكه‌ن، فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ش له‌و باره‌یه‌وه ده‌لێـ”رۆژانە ئاوارەی حەویجە روو لە بەرەکانی پێشمەرگە دەکەن و بەگوێرەی رێوشوێنەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن، پاشان رەوانەی ئاسایش دەکرێن، “لەوێ لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، ئەگەر هیچیان لەسەر نەبێت دەگوازرێنەوە کەمپەکان و ده‌شلێـ”ئەو قسانە درۆن و دوورن لە راستییەوە، مەبەست لێیان تۆمەتهەڵبەستن و ناوزڕاندنی هێزی پێشمەرگەیە”.
ماوه‌یه‌كه به‌ر له‌ئێستا چه‌ند مالپهرێكی عه‌ره‌بی شۆڤینی و چه‌ند میدیایه‌كی ناوه‌خۆی گوماناوی لە زاری ئەندامێکی ئەنجوومەنی قەزای حەویجەوە بڵاویانکردووەتەوە، هێزی پێشمەرگە لە کەرکووک 330 چەکداری داعشی لەگەڵ خێزانەکانیان گواستوونەتەوە. فەرماندەیەکی پێشمەرگەش لە کەرکووک هەواڵەکە رەتدەکاتەوە و بە “درۆ” ناوزەندی دەکات،ئەحمەد خورشید، ئەندامی ئەنجومەنی قەزای حەویجە، لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاندووە، هێزەکانی پێشمەرگە 330 چەکداری داعش و خێزانەکانیان بە پاس لە حەویجەوە بۆ شارۆچکەی دوبز، ئینجا لەوێشەوە بۆ هەرێمی کوردستان گواستوونەتەوە، هه‌روه‌ها باسی لەوەش کردووە چەکدارانی داعش لە قەزای حەویجە هەڵدێن و روو لە میحوەرەکانی هێزی پێشمەرگە دەکەن، “چونکە گەرەنتییان هەیە کە ناکوژرێن”.
لەبەرامبەردا لیوا حەمەڕێگر، بەرپرسی میحوەری پێنجی هێزی پێشمەرگە لە رۆژئاوای كەركووك بۆ كه‌ناڵی رووداوی لەبارەی گواستنەوەی چەکدارانی داعش بەو شێوەیەی ئەندامەکەی ئەنجوومەنی قەزای حەویجە باسی کردووەگوتی: ”
هێزە عێراقییەکان ئامادەکاری بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای حەویجە دەکەن، کە دووەم گەورەترین قەزای پارێزگای کەرکووکە و لە حوزەیرانی 2014 وە لەدەستی چەکدارانی داعشدایە. لای خۆشیەوە هێزی پێشمەرگە رێککەوتن بەپێویست دەزانێت بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی قەزاکە ده‌شلێـ” ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه بۆ هێزی پێشمه‌رگه ده‌یكه‌ن، ئامانجی لێی ناوزراندنی پێشمه‌رگه و تهشیركردنیهتی، ده‌شلێـ” رۆژانه‌ی ئاواره‌كانی حه‌ویجه روو له هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت له‌كه‌ركووك ده‌كه‌ن و به‌پێی رێوشێونی ئاسایشی كه‌ركووك و هێزی پێشمه‌رگه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت”.
ئه‌مه لهكاتێمدایه، چەند رۆژێکە لە ناوچەی قەلەموون کە دەکەوێتە سەر سنووری سووریا و لوبنان، بەپێی ئاگربەست و رێککەوتنێک لەنێوان سوپای سووریا، حیزبوڵڵای لوبنان و رێکخراوی داعش هەوڵی گواستنەوەی 307 چەکداری داعش و خێزانەکانیان لەو ناوچەیە بۆ شاری دێرەزووری سووریا دەدرێت کە دەکەوێتە سەر سنووری عێراق.