یەكێتی بووە كەمینە لە پارێزگای سلێمانی

خواكوڕك
پاش ئەوەی پێنج ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسۆنی یەكێتی دەستی لەكار كێشاندەوە، ئێستا یەكێتی یەكێك لەو فراكسۆنانەی كە كەمینەیە و بەهۆی ئاڵوگۆڕەکەی ئەمڕۆوە، هەریەک لە (محەمەد رەسوڵ‌و ئەكرەم شەریف‌و نیازی ئەحمەد حەمەلاو، سەباح شەهید فەتاح‌و ئاڤان شەریف محەمەد‌)، لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر فراكسیۆنی یەكێتی، دەستیان لە فراکسیۆنەكە کێشاندۆتەوە و بڕیاریان داوە فراکسیۆنێکی نوێ دروست بکەن.

ئەکرەم شەریف، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ناڕەزایی لەبەرامبەر کاندیکردنی کەسێکی دیکە لە شوێنی ئەو بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەن دەربڕی و گوتی: بە بڕیاری شەخسی ئەم گۆڕانکاری تێدا کراوە، تاوەکو دوێنی من کاندید بووم، بەڵام ئەمشەو بە بڕیارێکی شەخسی و بە واستە و ژێربەژێر ناوەکە بە کەسێکی دیکە گۆڕاوە، بۆیە ئەوە یاسایی نییە، بەو پێیەی من لە هەڵبژاردنەکانی 2014 بەڕێژەیەکی بەرچاو لە پێش ئەو کاندیدەم کە دانراوە”.

Back to top button