گۆڕان هۆشداری ده‌داته ئه‌ندامانی له‌په‌یوه‌ندی كرد به شاسوار عه‌بدولواحید
عەزیمە نەجمەدین، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، له‌سه‌ر خۆتۆماركردنی شاسوار عه‌بدولواحید وه‌ك قه‌واره‌ی سیاسی هۆشداری ده‌دات و رایدهگهێنێت، هه‌ر ههندامێكیان په‌یوه‌ندی بكات به شاسوار عه‌بدولواحید، كه خۆی تۆمار كردووه وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی قبوڵناكرێت له‌ناو گۆڕاندا بمێنێته‌وه”.
له لێدوانێكی دا ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان عه‌زیمه نه‌جمه‌دین، ده‌شلێـ” تائێستا قسەمان نەکردووە کە ئەندامانمان چونەتە گرووپی (نەخێر)، لەوانە رابوون مەعروف، ئیسماعیل گەڵالی و مەلا سامان، بەس لەمڕۆوە ئەو گرووپە ناوی خۆیان وەک قەوارەی سیاسی تۆمار کردووە، بۆیە گۆڕان لەمەودوا تەحەکوم دەکات، کە چوونە ئەو بەرەیەوە شتێکی دیکە و کاردانەوەیەک دەبێت یان ئاسایی دەبێت، بەڵام بە بۆچوونی من شتێکی دیکە دەبێت چونكه له‌ئێستادا ئه‌و گروپه وه‌ك قه‌واره‌ی سیاسی خۆیان ناساندووه، ده‌شلێـ” کە چاوەڕوان دەکرێت دەنگی گۆڕان بەپێچەوانەوەی ھەڵوێستی ئێستای گۆڕان بۆ نەخێر و گرووپی (نەخێر) بڕوات.
شاسوار عه‌بدولواحید، خاوه‌ن گروپی كۆمپانیاكانی نالیا و كه‌ناڵی ئێن ئارتی كه له‌ئێستادا خاوه‌نی گروپی نه‌خێر له‌ئێستایه، كه به‌گروپی من مرۆڤ نیم چونكه كوردم ناسراوه، ناوی خۆی وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی تۆمار كردووه له كۆمسیۆنی باڵا سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئێستاشدا گۆڕان هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌یوه‌ندی نه‌كه‌ن به‌گروپی شاسوار عه‌بدولواحید”.