بارزانی دوای سەربەخۆیی ئەركی من بە كۆتادێت

مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دیمانەیەكی كەناڵی تەلەڤزیۆنی (ئەلعەرەبیە)دا دەڵێ ئامانجی ئەو بەدیهێنانی سەربەخۆییە بۆ گەلەكەی، كاتێكیش ئەوەی بەدی هێنا، ئەركی ئەو كۆتایی دێت.

 

بارزانی لەم دیمانەیەدا دەڵی “هەوڵی زۆرمان دا بۆ ئەوەی نەگەینە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی”. دەشڵێ “ئەوانەی داوای دواخستنی ریفراندۆم دەكەن، با جێگرەوەیەكمان بدەنێ”. ئاماژەش بەوە دەكات كە لەگەڵ لایەنە عێراقیەكان لەسەر پێكهێنانی دەوڵەتێكی مەدەنی و دیموكراتی و فیدراڵی ڕێكەوتبوون، كەچی ئێستە لە سایەی دەوڵەتێكی ئاینی و تایفی دەژین.

 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەم دیمانەیەدا كە بڕیارە رۆژی پێنجشەممە پەخش بكرێت، وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە داخوا بەنیازە لە رۆژی دووەمی ئەنجامدانی ریفراندۆمدا سەربەخۆیی رابگەیەنێ؟

 

بارزانی كە بە ڕێبەری هەوڵی بەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستان و سووربوونی لەسەر ئەم ئامانجە دەناسرێ، لەم دیمانەیەدا دووپاتی دەكاتەوە “ئامانجی من بەدیهێنانی سەربەخۆییە بۆ گەلەكەم، كاتێكیش ئەوەم بەدی هێنا، كاری من كۆتایی دێت”.

Back to top button