بەڤیدیۆ: سەرۆكی پارتێكی رووسیا: رووسیا یەكەم دەوڵەت دەبێ كە دان بەسەربەخۆیی كوردستاندا دەنێت
لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی سازدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان, لە سەر ئاستی ناوخۆو دەرەوەی جیهان, پشتگیری بۆ سەربەخۆیی كوردستان فراوانتر بووە, سەرۆكی پارتێكی رووسی دەلێت:” رووسیا یەكەم دەوڵەت دەبێ كە دان بەسەربەخۆیی كوردستاندا دەنێت.
ڤلادیمێر ژێرنۆڤسكی, سەرۆكی پارتی لیبرال دیموكراتی رووسیا كە هاوكات سەرۆكی فراكسیۆنی پارتەكەیەتی لە پەرلەمانی رووسیا (ئەنجوومەنی دوما) و خاوەنی 39 كورسی پەرلەمانە, دەڵێت: “ئێستا گونجاوترین كاتە بۆ سەربەخۆیی، تەنها دەست لە ململانێی نێوخۆتان هەڵبگرن، ئێوە یەك نەتەوەن و دراوسێی یەكترن و بەیەكەوە دەژین، سەربەخۆیی خۆتان رابگەینن”.
ئەم لێدوانەی سەرۆكی پارتی لیبرالی رووسیا لە كاتێكدایە كە هەلوێستی وڵاتی رووسیا لە بەرامبەر پرسی سازدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە باشووری كوردستان زۆر ئەرێنیە.