بەڤیدیۆ: تۆڕی چالاكوانانی مەدەنی لە سرێشمە: لەبارەگای بارزانی نەمر بانگەشەی بەلێ بۆ ریفراندۆمیان دەست پێكرد
لەگەڵ دەستپێكی وادەی بانگەشەی بەلێ بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆی باشوری كوردستان, لە ئێستادا كەرنەڤاڵ و مەراسیمی تایبەت بەو پرسە بەڕێوە دەچێت, رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بۆ ئەم پرسە بە شێوەی فراوان دەستیان بە بانگەشە كردووە.
تۆڕی چالاكوانی مەدەنی لە سرێشمە لە دەستپێكی یەكەم رۆژی بانگەشەی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی كوردستان, ڤیدیۆیەكیان لە فیسبوكی تایبەتی تۆڕەكە بڵاو كردۆتەوە, وەك لە ڤیدیۆكەدا دەر دەكەوێت ئەندامانی تۆڕەكە چوونەتە یەكەمین بارەگای بارزانی لە سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلولو لە سنوری ناحیەیی حاجی ئۆمەران.
ئەندامانی تۆڕەكە نوسیوانە دەمانەوێت بە خەلكی باشوری كوردستان بڵێن كە كاروانی سەربەخۆیی باشوری كوردستان لەنێو ئەو هەموو ئازاروو نەهامەتیانەوە دەستی پێكردوە, بۆیە پێویستە دەنگ بە بەڵی بۆ سەربەخۆی كوردستان بدەین بۆ رزگار بوون لە ژێر دەستەیی و سەربەخۆیی یەكجارەی میللەتی كورد.