كۆمسیۆن ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاماده‌كاریه‌كانی به‌رده‌وامه‌ و راگه‌یه‌ندراوه‌كانی له‌سه‌ر ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان و ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنیش ئاگادارده‌كاته‌وه‌.

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا كه‌ بابه‌ت لێی (دێژكردنه‌وه‌ی تۆماركردنی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنه‌) رایگه‌یاندوه‌” سه‌رجه‌م ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ تۆماركردنی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن به‌رده‌وامی ده‌بێت تا 20-9-2017.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” وا بڕیاره‌ له‌ 25/9/2017 هه‌ڵبژاردن بكرێت بۆ ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی هه‌ریضمی كوردستانی عڕاق له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستان و ناوچه‌ ئیداریه‌یكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.

Back to top button