باشترین پێكهاته‌ی خولی ئیتاڵی دیاریكرا
رۆژنامه‌ى لیكیبى فه‌ره‌نسى باشترین (11)یاریزانى پێكهاته‌ى خولى كالچیۆى ئیتاڵى ئاشكرا ده‌كات، كه پێكهاته‌كه له 11 یاریزانی سه‌ره‌كی و 7 یاریزانی یه‌ده‌گ پێكهاتووه.
به‌پێی هه‌والێكی رۆژنامه‌ی لیكیبی فه‌ڕه‌نسی، كه پێكهاته‌یی نمونه‌یی بۆ خولی ئیتاڵی دیاریكردووه، كه یاریزانه‌كان پێكهاتوون له 11 یاریزانى سه‌ره‌كى و 7 یاریزانى یه‌ده‌گ، واتا به‌شێوازى (4-3-3)ده‌ست نیشان كراوه.
پێكهاته‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌یی لای خواره‌وه‌یه:-
گۆلچى / بۆفۆن (یۆڤانتۆس )
به‌رگرى / ئه‌لێكس ساندرۆ (یۆڤانتۆس )، ئه‌ندریا كۆنتى (میلان) ، خالیدیۆ كۆلیبالى ( ناپۆلى) ، لیوناردۆ بۆنوچى (میلان)
ناوه‌راست / رادگا ناینگۆلان (رۆما )، میرالیم بیانیچ (یۆڤانتۆس )، ماریك هامیسك (ناپۆلى )
هێرشبه‌ر / درایس میرتینز (ناپۆلى )، گۆنزالۆ هیگواین (یۆڤانتۆس ) ،پاولۆ دیبالا (یۆڤانتۆس )
پێكهاته‌ى یه‌ده‌گ به‌م شێوه‌یه :
دۆنارۆما (میلان )، كیلینى (یۆڤانتۆس )، دالبرت (ئینته‌رمیلان )، ئه‌ندریا بیلۆچى (تۆرینۆ ، دى رۆسى (رۆما )، لۆرینزۆ ئینسینى (ناپۆلى )، ئیدن دزیكۆ (رۆما)