رۆناڵدۆ به‌هێزێكی زۆره‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه مه‌درید
ياريزانى هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگاڵ و یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، گه‌ڕایه‌وه بۆ یانه‌كه‌ی دوای بهشداریكردنێكیس هركهوتوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ووڵاته‌كه‌ی له یارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
رۆژنامه‌ى (مۆندۆ دیبه‌رتیڤۆى كه‌تالۆنى) بڵاویكردۆته‌وه” كه یاریزان كریستیانۆ رۆناڵدۆ دواى ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر فاله‌نسیا یارى نه‌كرد و له‌یار داهاتوو به‌رامبه‌ر لیڤانتىش به‌شه‌دار نابێت ، ئامانجى ئه‌وه‌یه له‌یه‌كه‌م یارى فه‌رمى ئه‌م وه‌رزه دا زۆر به‌هێز بگه‌رێته‌وه ، بریاره به‌رامبه‌ر ئه‌بویل نیقۆسیاى قوبرسى یارى بكات له (13)ئه‌م مانگه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” یاریزانی پورتوگالی و یانه‌ی ریال مه‌درید به‌هۆی سزاوه له پێنج ساری سڕكرا، كه له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا به‌رامبه‌ر به به‌رشه‌لۆنه، یاری نه‌كرد، به‌رامبه‌ر به دیبه‌رتیڤۆ لاكه‌رۆنیا و فاله‌نسیا به‌شدارى نه‌كردوه وه ناتوانێت به‌رامبه‌ر لیڤانتى و ریال سۆسیدادیش یارى بكات.