یه‌كێتی ئه‌مڕۆ بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه.
كه‌مێكی تر مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌شاری سلێمانی كۆده‌بێته‌وه و دوا بڕیاری خۆیان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و پرسه‌كانی تری هه‌رێم.
به‌پێی زانیاریهیكانی (خواكوڕك) كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای نێو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی وه‌ریگرتووه، ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه و بڕیار له چه‌ند پرسێكی گرنگ ده‌دات، كه له پێشوودا له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری گفتوگۆیان كردووه به‌تایبه‌تی پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و ریفراندۆم له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆران.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان” ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌وه یه‌كلا ده‌كاته‌وه كه چۆنیه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به چ شێواز و به‌رنامه‌یه‌ك بێت له سنوری شاری سلێمانی.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” ئه‌مڕۆ به‌پێی پۆچوونی چاودێرێكی سیاسی، یه‌كێتی خۆی یه‌كلاده‌كاته‌وه، به‌وه‌ی ئایه له‌گه‌ڵ گۆران هاوڕا ده‌بێت یاخود پرسه نیشتیمانیه‌كان ناكاته قوربانی هیچ حزبێكی دیاریكراو و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی وه‌كو حزبێكی كوردسی بۆ پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامیده‌دات.