خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌ شێرپه‌نجه‌ی ده‌م

له‌ نوێترین توێژینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ هۆكاری سه‌ره‌كیه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مرۆڤه‌ له‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ده‌م.

توێژینه‌وه‌ییه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه‌” که‌ خواردنی میوه‌ و سه‌وزه‌ کاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ نه‌خۆشیه‌کان به‌تایبه‌تی نه‌خۆشیه‌مه‌ترسیداره‌کان.

له‌ پێشووشدا ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتبوو” كه‌ سه‌وزه‌ و میوه‌ رۆلێکی به‌رچاوایان هه‌یه‌ له‌ که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توش بوونی ئافره‌تان به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک له‌کاتی ئێستاشدا توێژینه‌وه‌کان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ سه‌و زه‌ میوه‌ رۆلێکی باشیان هه‌یه‌ له‌ دوورخستنه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ توش بوون به‌ سیرپه‌نجه‌ی ده‌م، ئه‌م توێژینه‌وه‌ییه‌ که‌ له‌ نێوه‌ندی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌کانی شیرپه‌نجه‌ له‌ ولاتی به‌ریتانیا ئه‌نجامدرا تیایدا باس له‌ سوده‌کانی سه‌وزه‌ و میوه‌ کراو ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که‌ په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌و هه‌یه‌ له‌ نێوان سه‌وزه‌ و میوه‌ و رێگرتن له‌ شێرپه‌نجه‌ی ده‌م

Back to top button