ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ لاواز ببن كیوی بخۆن

كيوى یه‌كێكه‌ له‌و میوانه‌ی كه‌ سودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ و یه‌كێكه‌ له‌و میوه‌ به‌ تام و چێژانه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵیك ڤیتامینی تیدایه‌ له‌ سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ی ڤیتامین (سی).

به‌پێی لێکولینه‌وه‌یکی پزیشكی كه‌ پسپۆره‌کانی خۆراکی دووپاتیان کردوه‌ته‌وه‌” که‌ میوه‌ی کیوی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین c له‌ هه‌موو 100 گرامی کیوی پێک دێت له‌ 200 یان 300 ملیگرامی ڤیتامینه‌کان هه‌روه‌ها پێک دێت له‌ خوێ فسفۆر و پوتاسیوم و ئاسن.

میوه‌ی کیوی به‌ پێی لێکۆلینه‌وه‌که‌ پێک دێت” له‌ پێکهاته‌کان که‌ یارمه‌تی ناخۆشی که‌م خوێنی ئه‌دات وه‌ کار ئه‌کات بۆ چالاکی مرۆڤ له‌ بێ هێزی گشتی هه‌روه‌ها یارمه‌تی هه‌رس کردنی خۆراکیش ئه‌کات وه‌ له‌ هه‌مان کاتیشدا هه‌ڵده‌ستێت به‌ ووشک کردنی کڵورسترۆڵ له‌ ناو خوێندا.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ کیوی له‌و میوانه‌یه‌ که‌ یه‌که‌کانی گه‌رمی که‌م به‌ له‌ش ئه‌دات یه‌ک دانه‌ی کیوی 20 یکه‌کانی گه‌رمی به‌ له‌ش ئه‌به‌خشێت بۆیه‌ کیوی زۆر به‌ سووده‌ بۆ سیسته‌می خۆراکی به‌تایبه‌تی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی کێش چونکه‌ یارمه‌تی گه‌ده‌ ئه‌دات بۆ هه‌ست کردن به‌ تێری و پر کردنی.

Back to top button