په‌كه‌كه تا توركیا رازی نه‌بێت ریفراندۆم مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه
ئه‌ندامێكی ته‌ڤگه‌ری ئازادی باڵی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستانی له‌میانی به‌رێوه‌چوونی كه‌مپینه‌كانیان دژی به ریفراندۆم رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، مه‌ترسیداره، چونكه ده‌وڵه‌تانی دراوسێ رازی نین، كوردستانیش له‌ناو قه‌یرانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دایه، بۆیه ئه‌و ریفراندۆمه ده‌بێته مه‌ترسی له‌سه‌ر گه‌لی كوردستان”.
ئه‌بوبكر مه‌جبد، ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ری ئازادی باڵی په‌كه‌كه له لێدوانێكی دا بۆ كه‌ناڵی فه‌رمی گۆڕان، له‌باره‌ی ریفراندۆم، كه له‌ئێستادا كار له‌سه‌ر به‌ره‌ی نه‌خێر ده‌كه‌ن له‌دژی ریفراندۆم، ده‌لێـ” ئه‌م ریفراندۆمه چ له‌ناوه‌خۆ چ له‌ده‌ره‌وه ئاماده‌كاری بۆ نه‌كراوه، كوردستان له‌ناو قه‌یرانی دارایی و قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تی و قه‌یرانی سیاسی دایه، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تانی دراوسێ رازی نین به‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌تایبه‌تی توركیا”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پارتی كرێكارانی كوردستان به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی شه‌ڕ له‌دژی توركیا ده‌كات، بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی گه‌لی كوردستان له باكوری كوردستان به‌ڵام له‌باشوری كوردستان له‌باره‌ی ریفراندۆم ده‌لێـ، ده‌بێت توركیا رازی بێت، ئه‌گه‌ر نا مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌نجامدانی ریفراندۆم”.