لێكۆله‌رێكی عه‌ره‌ب: له‌باره‌ی روزنه‌فت و نێچیرڤان بارزانی چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات

 
رۆژنامە نووس و لێكۆلەری عەرەبی “عەلی ئەلئەسەدی ” تایبەت بە واڵی سپۆتنیك دەڵێت گرنگی نەخشەسازی ئەم ھەماھەنگیانە لەوەدایە روسیا راستەوخۆ دەچێتە ناو گوڕانكاریێەكانی داھاتووی كوردستان ئیمزاكردنی ڕێككەوتن لەگەڵ مەزنە كۆمپنیایەكی وەكو رۆزنەفت كە زۆرینەی خاوەن دارییەكەی بۆ حكومەتی رۆسیای فیدراڵ دەگەرێتەوە لە ھەنگاوێكی وادا دەتوانێت و گەرەنتی و ڕێخۆشكەرێكی زۆر بەھێز بێت لە پرۆسەكانی گەڕان و بەرھەمھێنان ، بە جۆرێك كە ئاستی بەرھەمھێنان بۆ نزیكەی ٦٠٠ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا زیاد دەكات پلانیش ھەیە بۆ گەیاندنی ئاستی ئەو زیادبوونە تا یەك ملیون بەرمیل لە رۆژیك .
 
 
ئەم بەرزبوونەوەیە لە ئاست و توانای بەرھەمھێنان لە ھەرێمی كوردستان ھێزێكی باش دەبەخشێتە گەشەكردنی ئابووری حكومەت ڕێخۆشكەر دەبێت بۆ پەرەپێدانی پڕۆژە ستراتیژییەكان ژێرخانی ئابووری و بەھێزكردنی سێكتەری وزەی ھەرێم .
 
ئەوەی جێگەی بایەخدانە ڕوسیای فیدراڵ كە ئەندامێكی گرنگی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكانە ڕۆلێكی زۆر گرنگ دەبینێت لە ئابووری ھەرێمی كوردستان پێشتر چالاكیەكانی گازپرۆم و ئیستاش رۆزنەفت ئاماژەیەكی تەواو روونە كە روسیای فێدراڵ ئامانجێتی ھێز و توانا مەزنەكەی لە نەخشەی ئابووری كوردستان ڕەنگبداتەوە و بەردەوامی ھەبێت لە ھەرێمێك كە چاوەڕیی ھەنگاونانی گرنگە بۆ داھاتووەكەی ، ئەم رووداوە ئابورییە ستراتیژیانە ئاماژەن بۆ دەستپێكی ھەماھەنگییەكی ستراتیژی گەرنگی درێژخایەن كە رەنگە خۆیی لە ھاوبەشێتی و بارزگانی و سیاسی بواری تر ببینێتەوە.
 
Back to top button