ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین كاروانی حاجیانی ماڵی خودا ده‌گه‌ڕێنه‌وه كوردستان
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین كاروانی حاجیانی ماڵی خودا له رێگای فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وله‌تی ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێری پایته‌خت.
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی لیژنەی راگەیاندنی حەج كه كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه تێیدا هاتووه” کە دوای کۆتایی ھاتنی فەریزەیی حەجی ئەمساڵ 2017، به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 6ی ئەیلولی 2017 یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان له وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودییه‌وه به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێ بكه‌ون و یه‌كه‌مین فرۆكه‌ش حاجیانی پارێزگای ھەولێر له‌خۆوه ده‌گرێت كه ژمارەیان 360حاجیە له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دابه‌زن.
لە راگەیانراوەکەی لیژنەی راگەیاندنی حەج ئه‌وه‌ش هاتووه” كه ڕۆژی دواتر کاروانی حیانی پارێزگای ھۆک دەگەڕێنەوە و ڕۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 8ی ئەیلولی 2017 کاروانی حاجیانی پارێزگای سلێمانی دەگەنەوە فڕۆکەخانەی سلێمانی.
وەک لە راگەیانراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە” پرۆسەی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێم تا 18/9/2017 بەردەوام دەبێت و سەرجەم حاجیانی هەرێم کە ژمارەیان 5545 حاجییە دەگەڕێنەوە.