موژده‌یه‌كی خۆش بۆ كوردستانیانی تاراوگه له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كوردستان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان ماوەی تۆمارکردنی ناوی دەنگەرانی كوردستانیانی تاراوگه‌ی درێژ کردەوە.
(کاروان جەلال) بەڕێوەبەری گشتیی داتا لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی و راپرسی، رایگه‌یاندوه”به هۆكاری داواكاری زۆری كوردستانیانی تاراوگه، زۆری رێژه‌یان له ووڵاتانی ده‌ره‌وه، كۆمسیۆن ماوەی تۆماری دەنگدان بۆ 23\9 درێژ کرایەوە، ئەوەش بۆ ئەوەی ماوە بدرێت بە کوردانی تاراوگە تا ناوی خۆیان تۆمار بکەن”.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) بڕیاره كۆمسیۆن كۆ ببێته‌وه و مەرجی فۆرمی خۆراک لاببات، تاكو زۆرترینی كوردستانیانی تاراوگه مافی بڕیاردان له چاره‌نووسیان هه‌بێ له ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی عێراق.