به‌به‌ڵگه‌وه، گۆڕان له‌ماوه‌ی دووساڵی په‌رله‌ماندا بزانه چه‌ند كه‌سی بندیواری دامه‌زراندووه

لیستێكی 52 كه‌سی له‌ماوه‌ی 2 ساڵی سه‌رۆكایه‌تی كردنی په‌رله‌مان له‌لایان گۆڕانه‌وه، به‌راوێژكاری تا پله‌ی خزمه‌تگوزار بندیواری له‌لایان گۆڕانه‌وه له‌سه‌ر میلاكی په‌رله‌مانی كوردستان دامه‌زراوه، كه لیسته‌كه له‌ناوی دیلمان محه‌مه‌د سابڕ ده‌ست پێده‌كات و له بابان حه‌سه‌ن سۆفی كۆتایی دێت”.
به‌گوێره‌ی ئه‌و لسته ناوه‌ی كه له 52 كه‌س پێكهاتوون، له لایان یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی هه‌لپه‌سێردراوی په‌رله‌مان، دامه‌زراون كه هه‌موویان ئه‌ندام و لایانگری كۆڕانن، له‌سه‌ر میلاكی په‌رله‌مانی كوردستان، به بندیوار دامه‌زراون، له پله‌ی راوێژكاری پێشكه‌وتوو تا شوفێر و كارمه‌ندی خزمه‌تگوزاری”.
وه‌ك له‌و لیسته‌ی كه ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ناوی زۆر ئه‌و كه‌سانه‌ی تێدایه، كه له‌ئێستادا له‌دژی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و ریفراندۆم داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن ده‌نگ نه‌ده‌ن یان به‌نه‌خێر ده‌نگ بده‌ن”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، گۆڕان له‌ماوه‌ی رابردوو به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و مووچه خۆڕی بندیواری ده‌كرد، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌پێی ئه‌و لیسته فه‌رمیه‌ی كه له‌ده‌ستی خواكوڕك دایه، گۆڕان خۆی نزیكه‌ی 52 كه‌س له فه‌رتره‌ی ده‌سه‌ڵاتی دووساڵه‌ی په‌رله‌مان به‌ناونیشانی جیاواز و مووچه‌ی زۆر له‌سه‌ر میلاكی په‌رله‌مان دامه‌زراندووه كه سه‌ر به گۆڕانن”.