خواكوڕك: نموونه‌ی كارتی ده‌نگدان بۆ ریفراندۆم بڵاو ده‌كاته‌وه‌

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌ماوه‌ی رابردوو تاوه‌كو ئێستا خۆئاماده‌كردنی ته‌واو كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ 25ی 9ی 2017 له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق و خواكوڕكیش وێنه‌یه‌كی نموونه‌ی ئه‌و كارته‌ی ده‌نگدان له‌ ریفراندۆم ئاشكرا ده‌كات”.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئامادەکارییەکانی بۆ ریفراندۆمی 25 ی مانگ تەواوکردوون، تەنانەت کارتی دەنگدانیشی ئامادەکردووە،

کۆمیسیۆن بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئامادەیە، لە رۆژی دووشەممەشەوە 4-9-2017  فۆرمی دامەزراندنی بۆ فەرمانبەرانی سەر سندووقەکانی دەنگدان بڵاوکردووەتەوە و دەیان هەزار فەرمانبەر بە گرێبەست دادەمەزرێنێت.

 

كارتی ده‌نگدانی ریفراندۆم
Back to top button