یه‌كێتی تا 15ی مانگ ده‌بێت په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه ئه‌ندام په‌رله‌مانێكیش ده‌لێت كاتی هاتووه
ئه‌مرۆ 6ی 9ی 2017 یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی له‌سه‌ر( كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم) كۆبوونه‌وه، پاش كۆبوونه‌وه‌كه یه‌كێتی هیچ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو نه‌كرده‌وه، تا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، كه وابریاره رۆژی پێنج شه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ یهكڵاكردنهوهی ئه‌و حزبه كۆببێته‌وه”.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی یه‌كێتی عه‌باس فه‌تاح رایدهگهێنێت، پێویستە حزبەکەی و پارتی دیموکراتی کوردستان بەبێ بزووتنەوەی گۆڕانیش پەرلەمان کارا بکەنەوە،دەلێت: “ئەگەر ھاتوو ھەر بزووتنەوەی گۆرن نەھاتە پێشەوە ئیتر دیارە کاتی ئەوە ھاتووە حزبەکان بەیەکەوە پەرلەمان کارابکەنەوە”.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌شلێـ” ده‌بێ لە پەرلەمانی کوردستانەوە کێشەکان چارەسەر بکرێن و یەکێتیش سوورە لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان، گوتیشی کە ئەگەر گۆڕان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان نەیەتە پێشەوە، ئەوا ”ئارکی پارتی و یەکێتی و حزبەکانی دیکەیە“ پەرلەمان کارا بکەنەوە و رایبگەیەنن، کە هەوڵی زۆریان دا گۆڕان بە کاراکردنەوەی پەرلەمان رازی بکەن، ”بەڵام سودی نەبوو، هه‌روها ده‌شلێـ” پارتی و یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە رای گشتیی گەلی کوردستان بڵێن کێ بووەتە هۆی کارانەکردنەوەی پەرلەمان، بۆ ئەوەی ”خەڵکیش بزانێ“.