عوسمان بایدهمیر: بە گیان و دڵ دەڵێم بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان
عوسمان بایدهمیر گوتهبێژی پارتی دیموكراتی گهلان ( ههدهپه) له لێدوانێكی دا بۆ كهناڵی رووداو لهبارهی ریفراندۆنی سهربهخۆی كوردستان دهلێـ” ئەگەر مافی بەشداریکردنی لە ریفراندۆمهكهی 25 ی ئەیلوولی باشووری کوردستان هەبووایە ئەوا بە پەڕۆی سەوز و سوور و زەرد دەچووە سەر سندووقی دەنگدان و بە بەڵێ دەنگی بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەدا و ههروهها دهشلێـ”تێڕوانینی مەهەپە تێڕوانینێکی نەژادپەرستانەیە، کاتێک باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لەوبارەیەوە قسەی کرد، ئێمە وەکو گوتەبێژی هەدەپە پێمانگوت سنووری خۆتان بزانن، هیچ کەسێکیش بۆی نییە هەڕەشە لە گەلی کورد و حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات، ئەو هەڕەشەیە وەکو ئەو هەڕەشەیە دەبینین کە لە 40 ملیۆن کورد کراوە و قبووڵیش ناکەین”.
عوسمان بایدهمیر لهبارهی رهوشی زیندانیانی ههدهپه دهشلێـ”دادگا چوار ساڵ پێش ئێستا بڕیاری دا ئەگەر پەرلەمانتارێک فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووبێت نابێت لە زینداندا دادگایی بکرێت، ئەگەر پەرلەمانتار دادگاییش بکرێت دەبێت لەدەرەوە بێت و خەریکی راپەڕاندنی کاروبارەکانی بێت لەنێو پەرلەمان، دادگاش دەتوانێت بەردەوامبێت لە دادگاییکردنی، بەڵام بە داخەوە ئەمڕۆ دەستی سیاسی بەسەر هەموو دادگاکانەوە دیارە”.
ههر لهبارهی ههوڵهكانی ئهكپارتی بۆ شهڕی براكوژی ناو حزبهكانی كوردستان بایدهمیر گوتیشی”ماوەی سێ بۆ چوار ساڵە AKP لە هەموو رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەستی فتنە و گەندەڵی خستووەتە نێو کوردان و ململانێی خستووەتە نێو حیزبە کوردییەکان، بەڵام شوکر بۆ خودا ئەمە سەرینەگرت، بەو ئامانجە نەگەیشت کە حیزبە کوردییەکان شەڕی براکوژی لەگەڵ یەک بکەن، ئێستاش هیچ جیاوازییەک لە تێڕوانینی AKP و MHP نابینرێت، ئەوان هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ یەک نییە”.
ههر لهبارهی ریفراندۆمی باشوری كوردستان عوسمان بایدەمیر ، پێیوابوو ئەمە دیموکراسییە و مافی هەر کەسێکە لە ریفراندۆمدا بچێت پڕوپاگەندەی خۆی بکات، جا بە بەڵێ بێت یان نەخێر، ئەمەش شتێکی زۆر ئەرێنی و دیموکراسییە،لەبارەی هەڵوێستی خۆیشی گوتی: “من لە ریفراندۆمی تورکیادا لە 16ی نیسان بە گیان و دڵ دەمگوت نەخێر، چونکە دەمزانی ئەو گۆڕانکارییە بۆ دوژمنایەتی کورد و نەهێشتنی کوردە، بەڵام بۆ ریفراندۆم باشووری کوردستان بە گیان و دڵ دەڵێم بەڵێ، چونکە هەم بۆ دەوڵەمەندبوونی سەرکەوتنی کوردە، هەم مافی کوردە و هەمیش بۆ پاشەڕۆژی دوور و نزیکە و لەو بڕوایەشدام ئەمە دەبێتە دەرگایەکی خێر بۆ هەموو رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ، من وەکو کوردێت ئەگەر مافی بەشداریکردنم لەو ریفراندۆمهی باشووری کوردستان هەبووایە ئەوا بە پەڕۆی سەوز و سوور و زەرد دەچوومە سەر سندووقی دەنگدان و بە بەڵێ دەنگم بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەدا”.