یه‌كێتی: تا 15ی مانگ په‌رله‌مان كارا ده‌كرێته‌وه
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یی زانیاریه‌كانی میدیایی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی واده‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دا ده‌ستنیشان كرد، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی میدیاكان كه‌وتووه، یه‌كێتی رايگه‌ياند، تا 15ى ئه‌يلوول په‌رله‌مان كارا ده‌كرێته‌وه و ئه‌گه‌ر تا ئه‌و واده‌يه په‌رله‌مان كارا نه‌كرێته‌وه يه‌كێتى رێگر ده‌بێت له دانانى سندووقى ده‌نگدان بۆ ريفراندۆم له زۆنى سه‌وز و نيلى.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له سه‌ر پرسی ریفراندۆم و كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، گفتوگۆی بهكڵاكهرهوهی كردووه، وا بریاریشه، سبه‌ى پێنجشه‌ممه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتيش كۆببێته‌وه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان یه‌كێتی له‌باره‌ی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا دواین هه‌ڵوێسته‌كانی گۆڕان و لایانه‌كانی كوردستانی ههڵسهنگاندووهو هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و دوایین ھەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان تاوتوێ كراوە.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌كاتێكدایه دوێنێ سێشه‌ممه یه‌كێتی و گۆڕان له‌سه‌ر پرسه‌كانی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه، له سلێمانى له زارى سه‌رچاوه‌يه‌ك له يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانه‌وه رايگه‌ياند، يه‌كێتى پێداگيرى له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات، سه‌رچاوه‌كان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، تا 15ى ئه‌يلوول په‌رله‌مانى كوردستان كارا ده‌كرێته‌وه و ئه‌گه‌ر گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلاميش به‌شدارى نه‌كه‌ن، پرۆسه‌كه به بێ ئه‌وان ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر تا 15ى ئه‌يلوول په‌رله‌مان كارا نه‌كرێته‌وه، ئه‌وا؛ يه‌كێتى رێگر ده‌بێت له دانانى سندووقى ده‌نگدان بۆ ريفراندۆم له زۆنى سه‌وز و نيلييدا.