نوێنەری خامنەیی:هاوکاری گروپە عێراقیەکان دەکەین

 
دوای سەردانی بۆ پارێزگای سەڵاحەدین و بەسەرکردنەوەی بارەگای چەکدارانی نجباء،سەرۆکی لێژنەی دیاریکردنی بەرژەوەندیەکانی ڕژێمی ئێران محمود هاشمی ڕایگەیاند وڵاتەکەی پشتیوانی لە میلیشیا عێراقیەکان دەکات چونکە ئەو گروپانە بەشێکن لە هێزەکانی بەرگری شۆڕشی ئیسلامی.
 
نوێنەرەکەی خامنەیی کە بە هاوڕێیەتی شاندێک سەردانی عێراقیان کرد بەهۆی ئەوەی سیستانی ئامادە نەبوو پێشوازیان لێ بکات ناچار سەردانی پارێزگای سەڵاحەدینیان کرد،هۆکاری پێشوازی نەکردنی سیستانیش لەو شاندە بۆ بوونی ناکۆکی لە نێوان ماڵی شیعی دەگەڕێتەوە.
 
نوێنەرەکەی خامنەیی بەڵێنی هاوکاری تەواوی داوەتە ئەبوحەسەن بەلداوی سەرۆکی میلیشیاکانی نجباء و لەبەرامبەریشدا ئەبو حەسەن وەلائی خۆی بۆ شۆڕشی ئێران دووبارە کردۆتەوە.
 
Back to top button