بزانه‌ بارزانی چی له‌باره‌ی شێخ جه‌عفه‌ر و محه‌مه‌دی حاجی محمود ده‌گێرێته‌وه‌

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ 6ی 9ی 2017 له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نووسانی هه‌ولێر له‌ هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدولڵا كۆبۆوه‌ له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، وتارێكی پێشكه‌ش كرد”.

له‌میانی پێشكه‌ش كردنی وتاره‌كه‌ی دا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند به‌سه‌رهاتێكی له‌باره‌ی شه‌ڕی داعش بۆ ئاماده‌بوان گێرایه‌وه‌، له‌میانی ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ ناخۆش و به‌ئیرادانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌، بارزانی باسی شه‌هید بوونی كوره‌كه‌ی كاكه‌ حه‌مه‌ ده‌كات”.

مه‌سعود بارزانی له‌باره‌ی به‌سه‌ر هاتی شه‌هید بوونی كوره‌كه‌ی كاكه‌ حه‌مه‌ ده‌لێـ” رۆژێك شێخ جه‌عفه‌ر ته‌ڵه‌فۆنم بۆ ده‌كات، گوتی، كاكه‌ حه‌مه‌ كوره‌كه‌ی شه‌هید بووه‌، له‌گه‌ڵ جه‌نازه‌ی كوره‌كه‌ی دا ناگه‌رێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ هه‌رچی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین ده‌لێت ناگه‌رێمه‌وه‌ و شه‌ڕ هه‌یه‌، من سه‌نگه‌ر چۆڵ ناكه‌م، ده‌لێت ئه‌وكاته‌ ته‌ڵه‌فۆنم بۆ محه‌مه‌دی حاجی محمود كرد، پێم گوت كاكه‌ بگه‌رێوه‌ له‌به‌ر خاتری دایك و خوشك و خێزانی گوتی ئاخر شه‌ڕ هه‌یه‌ من چۆن سه‌نگه‌ر چۆڵ بكه‌م، بارزانی ده‌لێت به‌پێداگریه‌كی زۆره‌وه‌ ئینجا ناچارمان كرد له‌گه‌ڵ جه‌نازه‌ی كوره‌كه‌ی بگه‌رێته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر دوو رۆژی نه‌برد گه‌راوه‌ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری كوردستان”.

هه‌روه‌ها مه‌سعود بارزانی ده‌لێ، ئه‌مانه‌ و كۆمه‌ڵێك نموونه‌ی تر هه‌یه‌، له‌قاره‌مانیه‌تی ئه‌و میلله‌ته‌دا، بۆیه‌ تاكه‌ رێگا بۆ وه‌فا و وه‌ڵامدانه‌وه‌ بۆ ئه‌و میلله‌ته‌ قاره‌مانه‌، سه‌ربه‌خۆی كوردستانه‌”.

 

Back to top button