به‌بێ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رزگاركردنه‌وه‌ی حه‌ویجه ئه‌ركێكی قورسه
پاش دیاریكردنی كاتژمێری سفر بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه له ده‌ستی تیرۆیستانی داعش، له ئێستادا پێشمه‌رگه قبوڵی ئه‌وه ناكات سوپای عێراق و هێزه‌كانی تر له سنوری میحوه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر حه‌ویجه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) له ئێستادا پاش ئه‌وه بڕیار دراوه بۆ ئه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه رزگاربكرێتهوه، سوپای عێراق پاش هێنانی هێزێكی زۆر و له هه‌مانكاتیشدا حه‌شدی شه‌عبی كه پێشتر هێزیان هێنابوو رۆژانه‌ش به‌رده‌وامن له‌و شكركێشیه، ده‌یانه‌وێ له سنوره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه هێرشبكه‌نه سه‌ر شارۆچكه‌كه و رزگاری بكه‌ن، به‌ڵام له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان قبوڵی ئه‌و بابه‌ته ناكه‌ن و رێگا ناده‌ن كه هێزه عێراقییه‌كان له سنوری پێشمه‌رگه‌وه هێرشبكات، به‌تایبه‌تی له سنوری باشوری رۆژئاوای كه‌ركوك كه زیاتر له شوێنێك ده‌كه‌وێته ژێر دهستڵاتی هێزی پێشمه‌رگه‌وه.
له لایه‌كی تریشه‌وه به‌رپرسانی سیاسی و سه‌ربازی كوردستان، ئه‌وه ره‌د ده‌كه‌نه‌وه كه به‌هیچ جۆرێك رێگا بده‌ن له سنوری شاری كه‌ركوك كه له ژێر دهستڵاتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه هێزه عێراقییه‌كان به بێ هه‌ماهه‌نگی و رێككه‌وتنی پێشوه‌خت هێرشبكه‌نه سه‌ر حه‌ویجه.
ئه‌وه‌ی تا ئێستاش زانراوه” كه سوپای عێراق و هێزه‌كانی تری سه‌ر به‌عێراق ، ئاماده‌كاری تهواوویان كردووه بۆ پرۆسه‌كه و له كاتژمێر سفردیاه، ئازادكدرنهوه، كه هاوپه‌یمانان به تایبه‌ت ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا رۆڵیكی كاریگه‌رییان ده‌بێ له هێرشه‌كان.