پارتی رێز له رۆژنامه‌نووس و میدیاكاران ده‌گرێت
ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له مه‌ڕاسیمێكدا خه‌ڵاتی ئه‌و رۆژنامه‌نووس و میدیاكارانه ده‌كات كه رۆڵیان هه‌بووه له شه‌ڕه كانی دژ به‌تیرۆریستانی داعش.
له راگه‌یاندراوێكی دەزگای رۆشنبیری و راگەیانی پارتی دیموكراتی كوردستان،كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه و تێیدا هاتووه” كه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 7/9/2017 دەزگای رۆشنبیری و راگەیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاهەنگێکی رێزلێنان بۆ ئەو میدیاکارانەی کە پێشمەرگە ئاسا بەشداربوون لە جەنگی روبەڕوبوونەوەی تیرۆرستانی داعش، سازدەدات، له هۆڵی راگەیاندن، میدیا سەنتەر، بەرامبەر وەزارەتی پێشمەگە.
کات/۱٠ی سەرلەبەیانی
رۆژ/ پێنج شەممە، ۷ی ئەیلولی ۲٠۱۷
شوێن/ هۆڵی راگەیاندن، میدیا سەنتەر، بەرامبەر وەزارەتی پێشمەگە.