یه‌كێتی دوا بڕیار ده‌دات و پارتی و یه‌كگرتوو ئاماده‌ن و قسه‌ی كۆتایی خۆیان كردووه‌

ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ دوا بڕیاری خۆیان له‌ بابه‌تی پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ده‌ن.

پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی بۆ زیاتر له‌ 15 جار له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبووه‌وه‌ و هه‌وڵێكی زۆریدا كه‌ پارتی رازیكرد كه‌ له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌و بوو، بۆ ئه‌وه‌ی پارتی نه‌رمی بنوێنێ و هیچ مه‌رجێكی نه‌بێ بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، پارتی به‌و پێشنیاره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆده‌نگی نیشتیمانی و یه‌كڕیزی درووستببێت، رازی بوو، به‌ڵام له‌ ئێستا گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌ بوون به‌ هاو ئاواز، ئاماده‌ نین كه‌په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌، به‌شداربن له‌پ رسی ریفراندۆم، بۆیه‌ یه‌كیتی ده‌یه‌وێت ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه‌ خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه‌ به‌فه‌رمی و بڕیار له‌ كۆی پرسه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان بدات، كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 7/9/2017 له‌ شاری سلێمانی كۆده‌بێته‌وه‌ و دوا بڕیار ده‌ده‌ن.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” پارتی له‌باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ داوای هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌كات و یه‌كگرتووی ئیسلامیش پێی وایه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌به‌ده‌م كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ نا‌یه‌ن ئه‌وا به‌رپرسیاریتی مێژووییان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ، هه‌مووشیان گه‌یشتوون به‌و بڕوایه‌یی كه‌ نابێت په‌رله‌مانی كوردستان و پرسه‌ نیشتیمانیه‌كان بۆ هیچ حزب و لایه‌نێك په‌كبخرێت.

 

Back to top button