یه‌كه‌مین كاروانی حاجیانی ماڵی خودا گه‌یشتنه‌وه‌ كوردستان

شەوی ڕابردوو لەڕێگای فرۆكەخانەی نێودەڵەتی هەولێرەوە، یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم كه‌ سه‌فه‌ری ماڵی خودایان كردبوو بۆ به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج گەیشتنەوە هەولێر.

شەوی ڕابردوو یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێمی كوردستان له‌ ووڵاتی سعودییەوە گەیشتنەوە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان 360 حاجی بووە، پاش به‌جێهینانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌م ساڵ.

به‌پێی زانیارییەكان ئەمڕۆ پێنج شەممە 7/9/2017 حاجیانی سلێمانی و سبەینێش هەینی حاجیانی دهۆك ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ هەرێمی كوردستان و ووڵاتی سعودیه‌ به‌جێده‌هێلن.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” ئه‌م ساڵه‌ له‌ هه‌ریمی كوردستانی عێراقه‌وه‌ 547 هاووڵاتی به‌ مه‌به‌ستیب ه‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌یح روویان له‌ ووڵاتی سعودیه‌ كردبوو.

Back to top button