یەکێتیی ناوی خۆی وەک قەوارەیەکی سیاسی بۆ بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم تۆمار كرد.

پاش ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان بڕیاردرا به‌ تۆماركردنی ناوی لایه‌ن و قه‌واره‌ سیاسیه‌كان بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمیكوردستانی عێراق، به‌شیكی زۆر له‌ لایه‌ن و حزبه‌كان ناوی خۆیان تۆماركرد.

بەپێی زانیارییەکانی (خواكوڕك) كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای نێو كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌” یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وه‌كو حزبێكی سیاسی له‌ شاری سلیمانی له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ 6/9/2017 ناوی خۆی تۆماركردووه‌ له‌ ئۆفیسی سلیمانی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو پارتێكی سیاسی بانگه‌شه‌ بكاتب ۆ پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ته‌واوی رێكاره‌ یاساییه‌كانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌واوو بووه‌.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، بریاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و نوسراوه‌ بگاته‌ ئۆفیسی سه‌ره‌كی له‌ شاری هه‌ولێر و لێره‌شه‌وه‌ به‌ فه‌رمی واژۆ له‌ سه‌ر نوسراوه‌كه‌ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی مافی هه‌بی وه‌كو پارتێكی سیاسی كوردستان بانگه‌شه‌ بكات بۆ پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” له‌ماوه‌ی رابردوو به‌شێك له‌ لایه‌نه‌كان ناوی خۆیان تۆماركردبوو ته‌نها یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه‌ پشكداره‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ناوی خۆی تۆمارنه‌كردبوو، به‌ڵام له‌ ئیستادا ئه‌ویش خۆی یه‌كلا كردۆته‌وه‌ به‌ فه‌رمی پاڵپته‌ بۆ پرۆسه‌كه‌، له‌ماوه‌ی داهاتوو له‌ سنوری چالاكیه‌كانی بانگه‌شه‌ ده‌ستپێده‌كات.

Back to top button