كه‌ش و هه‌وا گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت و كه‌شناسی پێشبینیه‌كانی كه‌ش و هه‌وای بۆ ئه‌مڕۆ بڵاوكرده‌وه
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بۆ ئه‌مڕۆ له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو کردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 24 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ چوار شه‌ممه 7/9/2017 لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، ئاسمان ساماڵ دەبێت و كه‌مێك پله‌ی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه.