سەرۆك وەزیرانی توركیا هەواڵێكی دڵخۆشكەری بۆ خەڵكی كوردستان پێیە
خواكوڕك
بیناڵی یڵدرم لە دیمانەیەكی لەگەڵ میدیاكانی وڵاتەكەی رایدەگەێنێت، ئێمە ئاگادارین دۆخی ئابووری كوردستان خراپە، بۆیە ئێمە دەمانەوێت پەیوەندیەكانمان لەبواری ئابووری زیاتر ببێت و دەلێت بەم شێوەیە دەتوانین هەوكاری زیاتری هەرێمی كوردستان بكەین، دەلێت ئێمە لەگەڵ هەرێمی كوردستان زیاتر پەرە بە پەیوەندیە ئابووریەكانمان دەدەین.
سەرۆك وەزیرانی توركیا هەروەها دەشلێت، هاوكاریە ئابووریەكانمان زیاتر دەكەین، لە دوو رێگاوە، پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی وزە و كردنەوەی دەروازەیەكی دیكەی سنووری لەگەڵ هەرێمی كوردستان، گوتیشی “پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بارزانی گەشەى کردووە. ئەوان گرفتی ئابووریان هەیە، ئەم پەیوەندییانەمان فراوان دەکەین بەتایبەتی لە بواری وزەدا و خاڵی سنووری ئەسەندەرە لە رۆژهەڵاتی خابوور (ئیبراهیم خەلیل) سەرلەنوێ دەکەینەوە و هاووڵاتیانمان ئاسودە دەکەین. ئەگەر دەروازەکە دابخرێت بە قاچاخی هاتووچۆ دەکرێت. ئەوکاتەش جیاکردنەوەی تیرۆریست و سڤیل ئەستەم دەبێت.
هەر لە دیمانەكەی دا سەرۆك وەزیرانی توركیا دەلێت لەگەڵ هاوكاری ئابووری هەرێمی كوردستان، لەگەڵ بارزانی گەیشتووینەتە ئەو باوەرەش، كە لەبەرەنگار بوونەوەی داعشدا هەماهەنگی زیاتر بكەین، دەلێت هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی بە بەشداری بارزانی و حکومەتی بەغدا و بە سەرکردایەتی ئەمریکا موسڵ لە داعش وەربگیرێتەوە، ئێمەش پشتگیری لەو هەوڵە دەکەین. پێویستە پێکهاتەی ئەوێ بگۆڕێت، پێویستە گرفتێکی نوێ نەهێندرێتە ئاراوە”.