كۆمه‌ڵی ئیسلامی: هیچ كوردێكی ره‌سه‌ن نیه‌ بلێت ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیت ده‌وێت بلێ نه‌خێر

زانا رۆستایی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و ده‌نگدانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی چه‌ند نهێنینه‌ك ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت، ئێمه‌ شكه‌ستی پرۆژه‌كه‌ به‌ ئه‌ستۆی خۆمان ناگرین چونكه‌ بریار هی ئێمه‌ نیه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ریفراندۆم له‌ رۆژی خۆیدا هه‌ر به‌رێوه‌ چوو، هیچ كوردێكی ره‌سه‌ن نیه‌، پێی بگوترێت تۆ ده‌نگ به‌ به‌ڵێ ده‌ده‌یت بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان بلێت، نه‌خێر”.

زانا رۆستایی، له‌باره‌ هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌شلێـ” له‌ئه‌گه‌ری كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و به‌یاسایی كردنی ریفراندۆم، كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵوێستی ده‌بێت، هه‌ڵوێستی ئه‌رێنیشی ده‌بێت، ده‌شلێــ” كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێی وانیه‌ بانگه‌شه‌ بۆ ئه‌و پرسه‌ بكرێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ مافی چاره‌نووسی گه‌لی كوردستانه‌، بۆیه‌، هیچ كوردێك نیه‌ بلێ نه‌خێر بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان”.

زانا رۆستایی، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” هیچ كاتێك كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌باره‌ی پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كاندا، دواناكه‌وێت، له‌ كاتی خۆیدا هه‌ڵوێستی ئه‌رێنیمان ده‌بێت، له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، و ده‌لێـ” هیچ كوردێكی ره‌سه‌ن بوونی نیه‌ پرسیاری ئه‌وه‌ی لێبكرێت، ده‌وڵه‌تی كوردستانت ده‌وێت، بلێت نه‌خێر بۆیه‌ هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌گه‌ر ریفراندۆم هه‌ر ئه‌نجامدرا هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنی ده‌بێت”.

Back to top button