بارزانی: ده‌وڵه‌تی كوردستان هه‌رگیز مه‌ركه‌زی نابێت و فیدراڵی ده‌بێت
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی سیسته‌می ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌پاش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ده‌لێـ” به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی نابێت، ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی په‌رله‌مانی دیموكراتی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتكێدایه، كه زۆرینه‌ی بانگه‌شه‌كه‌رانی دژایه‌تی ریفراندۆم ئاسۆی نیه‌تی ستراتیژی ده‌وڵه‌تی كوردستانیان كردبووه ئامانج له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی بنه‌ماڵه‌ی ده‌چێت”.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه بریاری ریفراندۆم بریارێكی شه‌خسی و حزبی نیه، له‌و باره‌یه‌وه ده‌شلێـ”سه‌ره‌تا پرسيار ئه‌وه‌يه بۆ گه‌لى كوردستان بڕيارى ريفراندۆمى دا، بڕياره‌كه تازه نييه. هى رۆژى حه‌وتى حوزهيرانيش نييه. ئه‌و رۆژه ته‌نيا واده و رۆژه‌كه دياريكرا. ئه‌گينا دڵنيام به‌ڕێزتان ئاگادارن كه هه‌موو شۆڕشه‌كانى گه‌لى كوردستان به درێژايى مێژوو، له پێناوى سه‌ربه‌خۆيى و سه‌ربه‌ستى و ئازاديدا بووه. هه‌موو ئه‌و قوربانيانه‌ى دراوون، قۆناغ به قۆناغ بۆ ئه‌و ئامانجه گه‌وره بووه، كه له كۆتاييدا ئامانجى سه‌ربه‌خۆييه، كه مافێكى سرووشتى گه‌لى ئێمه‌شه وه‌ك هه‌موو گه‌لانى ديكه‌ى جيهان.