مووچه‌ی مانگی حه‌وت له هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست پێده‌كات
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکات کە مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش بکات.
سەرچاوەیەک لە دیوانی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، لە نیوەی دووەمی هەفتەی داهاتوودا دابەشکردنی مووچە دەست پێ دەکات و وەک مانگەکانی پێشوو، وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی پێ دەدرێت، دواتریش مووچەی دامەزراوە ئەمنییەکان و وەزارەتەکانی دیکە بە شێوەیەکی خێرا دابەش دەکرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: ”لە ماوەی 10 ڕۆژدا مووچەی زۆربەی هەرە زۆری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت و ئەم مانگە تەنیا مووچە بەو کەسانە دەدرێ کە بارکۆدی بایۆمەترییان هەیە“.
پێشتر عیزه‌ت سابیر ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند، له مانگی یه‌كی ساڵی داهاتوو كه ده‌كاته سێ مانگی تر، پاشه‌كه‌وتی مووچه نامێنێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی مووچه‌كان به‌بێ پاشه‌كه‌وت، دابه‌شده‌كات به‌هه‌موو ده‌رماڵه‌كانیشه‌وه، ده‌لێـ” له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ر مانگێكی مووچه‌ی به پاشه‌كه‌وته‌وه، نزیكه‌ی 250 ملیۆن دۆلار قه‌رزاری فه‌رمانبه‌ران ده‌بێته‌وه، به‌مه‌ش رێژی قه‌رزی حكومه‌ت ده‌كه‌وێته سه‌رحكومه‌ت، هی فه‌رمانبه‌ران، له‌هه‌مان كاتیش‌دا، به‌هۆی پێشینه‌كانی خانوو به‌ره، نزیكه‌ی زیاتر له 5 ملیار دۆلار قه‌رز لای هاوڵاتیانه، به‌دانی مووچه‌ی ته‌واو ئه‌و قه‌رزانه‌ش بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌رێته‌وه، بۆیه، حكومه‌تی بریاری داوه له مانگی یه‌كی ساڵی داهاتوو پاشه‌كه‌وتی مووچه هه‌ڵگرێت”.