ڕۆحانی پشتگیری کۆریای باکور دەکات
دوای تاقیکردنەوەی موشەکی مەودا درێژی هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمی و هایدرۆجینی لە لایەن کۆریا باکورەوە بۆ چەند جارێک،وڵاتانی جیهان بە گشتی و ئەمریکاو یابان و کۆریای باشور بەتایبەتی لەو ڕوەوە نیگەرانیان دەربڕی و ئەو سێ وڵاتەش ڕایان گەیاند کردارەکانی کۆریا بێ وەڵام نابن و هەڕەشەی توندی سەربازییان وەک بژاردەو ئاماژە بە گوێی کۆرییەکاندا دا.
جیاواز لە تەواوی وڵاتان کۆماری ئیسلامی ئێران لە زاری سەرۆکی ئەو وڵاتەوە پشتگیری لەو کارەی کۆریای باکور کردو ئاماژەیدا بەوەی ئەو هەنگاوەی کۆریای باکور بۆ پاراستنی خۆیەتی.
حەسەن ڕۆحانی وێڕای ئاگاداربوون لە مەترسیەکانی هەنگاوی لەو جۆرە کە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکانەو کاولکاری بەدوای خۆیدا دێنێت،بەڵام پێچەوانەی ڕای کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتیوانی لێکردو داوای کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بیرلە بژاردەی سەربازی نەکرێتەوە.