هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر: دۆسیه‌ی خانه‌نشینی دۆسته‌كانی نه‌وشێروان مسته‌فا ئاشكرا ده‌كات
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر خاوه‌ن 250 هه‌زار ده‌نگی پارێزگای سلێمانی و به‌ربژێری گۆڕان بۆ پارێزگای سلێمانی پاش بڵاو كردنه‌وه‌ی تاپۆی مۆڵك و ماڵه‌كانی گۆڕان له‌سه‌ر هه‌ردوو كوره‌كانی چیا و نما، كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌تی تر ئاشكرا ده‌كات، كه له‌ناو گۆڕاندا، له‌خانه‌ی راپه‌راندنی ئه‌و حزبه به وه‌زیری خانه‌نشین مووچه له حكومه‌تی كوردستان وه‌رده‌گرن”.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر هه‌ڵسوراوی گۆڕان كه پێشتر له پۆستی حزبی ده‌ستی له‌كاركێشاندبوویه‌وه، به‌و هیوایه‌ی ببێته پارێزگاری سلێمانی، چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك ئاشكرا ده‌كات كه تێیدا چه‌ند ئه‌ندامێكی خانه‌ی راپه‌راندوو به‌وه‌زیری خانه‌نشینن، به مووچه‌ی زۆر، وه‌ك له زانیاریه‌كان باس ده‌كرێت هۆكاری بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوانه، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كێشه ناوه‌خۆیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه پێشتریش جارێكی تر دۆسیه و به‌ڵگه‌ی تاپۆ كردنه‌ی مولك و ماڵی گۆڕان ئاشكرا كرا كه له‌سه‌ر كوره‌كان و كچه‌كه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا تاپۆ كران”.