فڕۆکە ئیسرائیلیەکان پێگەکانی ڕژێمی ئەسەد بۆردومان دەکەن
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیە ئییرائیلیەکان ئاسمانی وڵاتی سوریایان بەزاندو جەند پێگەیەکی سوپای ئەسەدیان کردە ئامانج.
ڕۆژنامە ئیسرائیلیەکان بڵاویان کردەوە فڕۆکە ئیسرائیلیەکان بۆ لێدان لە چەند پێگەیەک سنوری سوریایان بەزاندووە و ئەو پێگانەش کە کراونەتە ئامانج شوێنی بەرهەمهێنانی گازی کیمیاوی بوون لە ناوچەی خۆرئاوای مصیافی حەما.
لای خۆشیانەوە سوپای سوریا هەواڵەکەیان پشتڕاستکردەوەو ڕای گەیاند کە هێرشەکە بۆتە هۆی کوشتنی دوو سەربازو خاپورکردنی پێگەیەکی سەربازی لە ناوچەی مصیاف.