یه‌كه‌م زه‌نگی تێپه‌راندنی قه‌یرانی دارایی له‌كوردستان لێدرا.. چاوه‌روان بن
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌م زه‌نگی تێپه‌راندنی قه‌یرانی دارایی لێدرا و رایدهگهێنێت” ئێستا قۆناغی سەختی دارایی لە ھەرێمی کوردستان تێپەڕیوە، حکوومەتیش لەسەروبەندی بەرەو باشتربردنی دۆخەکەدایە و هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”بەھۆی بوونی یەدەگی نەوت و گاز لە ھەرێمی کوردستان ڕۆژانە قەرزی ئەو کۆمپانیایانەی لەسەرمان بووە دەدرێتەوە، ئێستا وا خەریکە قەرزەکان تەواو دەبێت، بۆیە لەسەر ئەو بنەمایە گەشبینم و دۆخی دارییمان بەرەو باشتر دەڕوات”.
فرسه‌ت سۆفی ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی قه‌یرانی دارایی و دۆخی تێپه‌ریوی حكومه‌ت هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند”بەپێی زانیارییەکانم، ئێستا ھەرێمی کوردستان دۆخی سەختی دارایی تێپەڕاندووە، حکوومەتیش لە سەروبەندی ئەوەدایە کە دۆخەکە بەرەو باشتر ببات، ھەروەھا ده‌شلێـ”ھەنگاوی زۆر باش نراوە و لەسەر ھەموو سێکتەرەکان کار کراوە و کارەکانیش بەردەوامیان دەبێت، لە ناو چاکسازییەکاندا بەرپرس و خەڵکانی پلە باڵایان تێدا ھەیە، بۆیە لێپێچینەوەش کراوە”.
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ده‌شلێـ” لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمان، جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی پێشتر بزووتنەوەی گۆڕان وەک مەرج بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و ئاساییکردنەوەی دۆخی سیاسیی ھەرێمی کوردستان داینابوو، ھەمووی جێبەجێ کرا، بۆیە ئێستا ھیچ پاساوێک لە پێشیاندا نەماوەتەوە، بەڵام خۆیان بڕیاری نەگەڕانەوەیان بۆ پەرلەمان داوە، بۆیە بەدڵنییاییەوە ئۆباڵی بەشداری نەکردنی گۆڕان لە کاراکردنەوە پەرلەماندا لە ئەستۆی خۆیان دایە، نەک لایەنی دیکە، هه‌روها راشی گه‌یاند” نابێت لایەنە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان چیتر چاوەڕوانی بزووتنەوەی گۆڕان بکەن، کاتیشمان کەم لە پێشدا ماوەتەوە، دەبێت بڕیاری خۆیان بدەن”.