ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی: به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی دا
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى بڕياريدا به بێ گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلامى په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى به زياتر له دوو له‌سه‌ر سێى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه بڕياريدا شانبه‌شانى پارتى ديموكراتى كوردستان و لايه‌نه‌كانى ديكه په‌رله‌مانى كوردستان كارا بكرێته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له سلێمانی كۆبوونه‌وه، دوا كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر له پێنج كاتژمێر،كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆتاييهات.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتييدا بڕيار دراوه دوا هه‌ڵوێستيان له چه‌ند رۆژى داهاتوو به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلامى رابگه‌يه‌نن و ئه‌گه‌ر ئه‌وان رازى نه‌بوون، ئه‌وا يه‌كێتى شانبه‌شانى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان و لايه‌نه سياسييه‌كانى ديكه، له هه‌فته‌ى داهاتوودا په‌رله‌مان كارا ده‌كه‌نه‌وه.