توركیا: ئۆپەراسیۆنەكانی بەردەوام دەكات تا پەیەدە ئەوە نەكات.. بزانە چی نەكات

خواكوڕك

لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ میدیای وڵاتەكەی سەرۆك وەزیرانی توركیا دەلێت، تاكو پەیەدە نەكشێتەوە ئۆپەراسیۆنەكانمان لە سوریا بەردەوام دەبێت، دەلێت ئۆپەراسیۆنی سوپای وڵاتەكەی لە جەرابلووسی سووریا، سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای وڵاتەکەی بۆ ئەوەیە رێگری بکەن لە جێگیرکردنی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) لە سنووری توركیا و جەختیكردەوە “تورکیا ناچار بووە ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەنجامبدات”.

یڵدرم هەروەها گوتیشی “دەیانەوێت باشووری سنوورەکانمان بە رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە دابخەن، هەرگیز رێگە بەمە نادەین، دەلێت ئامانجمان بنیاتنانی سووریایەکە کە جێگەی تەواوی گرووپەکانی تێدا ببێتەوە، ئەگەرنا چاومان لە خاکی ئەو وڵاتە نییە. دەردی ئێمە ئەوەیە کە نەگوترێت ئەوە پەیەدەمان جێگیرکرد و تەواو”.
یڵدرم ئاماژەی بەوەشكرد، ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای وڵاتەکەی بەردەوام دەبن تاوەكو ئەوکاتەی هێزەکانی پارتی یەکێتی دیموکرات PYD لە رۆژئاوای فوراتەوە دەکشێنەوە بۆ رۆژهەڵاتی رووبارەکە.

Back to top button