هەڵسوڕاوێكی باڵای گۆڕان بۆ كۆمەلی ئیسلامی: هاوپەیمانێكی درۆزنی
دوو هەفتە بەر لە ئێستا بە بڕیارێكی لە ناكاو 122 دۆنم زەوی گردی زەرگەتە كە دەكەوێتە نێو ماستەر پڵانی شارەوانی سلێمانی كە بە مولكی شارەوانی دادەنرێت, بە ناوی هەردوو كوڕەكەی نەوشیروان مستەفا كرا كە ئێستا لە رووی یاساییەوە وەك مولكی كەسی مامەلەی پێوە دەكرێت.
ئەم كارەی بزووتنەوەی گۆڕان جگە لەوەی پێچەوانەی هەموو ئەو دروشمانەی رابردووی بزووتنەوەكە بوو كە لە رابردوو دژ بە هەر یەكە لە پارتی و یەكێتی دەكرا, ئەوا دەست بەسەر داگرتنی مولك و مومتەلەكاتی بزووتنەوەی گۆڕانە كە لە لایەن دوو كوڕەكەی نەوشیروانەوە مامەلەیان پێوە دەكرێت.
ئەم كارە نایاساییەی بزووتنەوەی گۆڕان بووە مایەیەی رەخنەیەكی زۆر كە كاردانەوەی گەروەی لەسەر ئاستی میدیای كوردستان و شەقامی كوردی لیكەوتەوە بە جۆرێك كە میدیاو سۆشیالی میدیای هەر یەكە لە یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی دژ بەم كارە هەواڵیان بڵاو كردەوە.
لە بەرامبەر ئەو راستیانەی كە لە لایەن میجیای حزبە ئیسلامیەكانەوە بڵاو كرایەوە, كاردانەوەی توندی لە لایەن لایەنگرو ئەندام و بەر پرسانی بزووتنەوەی گۆرٍانی لێكەوتەوە بە جۆرێك, بابەكر دڕەی هەلسوڕاوی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان لە تۆڕی كرمەلایەتی فیسبوك دەنوسێت:” گەر خێرخوازێكی كورد مزگەوتێكی بچوك دروستبكات، بۆ حەوت پشتی ناوبانگ دەرەكات و خەڵك ڕێز لە خۆی و نەوەكانیشی دەگرن،…
نەوشێروان مستەفا حزبێكی یەك ملیۆن كەسی و دەیان كتێبی بەنرخ و ملیۆنان دۆلار سەروەتی مادی بۆ بزوتنەوەی حەقخوازی و دیموكراتخوزی كوردستان جێهێشتوە، كەچی نمەك نەناس و هاوپەیمانە درۆیینەكانی هێشتاش بوختان بۆ جگەرگۆشەكانی دروست ئەكەن و ئەیانەوێ لە شوێن و خۆشەویستی جەماوەریان كەمبكەنەوە”.
لە بەشێكی دیكەی پۆستەكەی ئەم هەڵسوڕاوەی گۆڕاندا هاتووە:” دڵنیابن چونکە قسەکانتان بوختان و درۆیە ڕەنجتان بەخەسار ئەڕوات”.